plus4
پێش 4 مانگ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکوک، هەنگاوەکانی بۆ دەستپێکردنی هەڵکەندنی 3 بیری گەورەی ئاو بۆ گەڕەکی کوردستان (فەیلەق) دەستپێکرد.
ئەم هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکوک، بەئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاویی گەڕەکەکەیە کە ماوەیەکی زۆرە دانیشتووانەکەی گازاندە لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەن.
هەڵکەندنی ئەم 3 بیرە گەورەیەی ئاو دڵنیایی دەداتە دانیشتووانی گەڕەکەکە کە لەمەولا بێ ئاو نابن و لەماوەیەکی کەمی داهاتوودا کاری هەڵکەندنی بیرەکان تەواودەبن و کۆتایی بەکێشەی کەم ئاویی گەڕەکەکە دێت.
بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەم ئاوییەی گەڕەکەکە، خەزانەیەکی گەورەی ئاو دروستدەکرێت بۆ دڵنیابوون لەدابینکردنی ئاو بۆ دانیشتووانی گەڕەکەکە.
لەماوەی ڕابردوودا بەشێکی دیاری دانیشتووانی گەڕەکەکە لەڕێی تانکەرەوە ئاویان بۆ دابین دەکرا یاخوود خۆیان ئاوی خواردنەوەیان دەکڕی، بەشێکیشیان بەهۆی کەم ئاوییەوە خانووەکانیان بۆ فرۆشتن ئامادە کردووە.
گەڕەکی کوردستان (فەیلەق)ی شاری کەرکوک، ئەو گەڕەکەی هەر لەسەرەتاکانی ئازادکردنی شارەکەوە لەساڵی 2003، دووچاری کێشەی کەم ئاوی بوون، لەئێستادا کێشەی کەم ئاویی گەڕەکەکە چارەسەر دەکرێت.