الصيف
plus4
پێش 3 مانگ

دەستەی کەشناسیی عێراق، سەبارەت بەکەشوهەوای وڵاتەکە ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بگاتە نزیکی ٥٠ پلە.

لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی لەئەمڕۆ نزیک دەبێت و مەودای بینینیش لەنێوان (8-10) کیلۆمەترە.

بەپێی پێشبینیی دەستەکە، ئەمڕۆ لە کەرکوک بەرزترین پلەی گەرما 45 پلە دەبێت و سبەی پێنج شەممەش پلەیەک دادەبەزێت و 44 پلە تۆماردەکرێت.

سبەی بەرزترین پلەی گەرما لەپارێزگای بەسرەیە کە 49 پلەیەو پاشانرش میسان و زیقار دێن بە 48 پلە.