plus4
پێش 4 مانگ
کەمێک پێش ئێستا لەگەڕەکی سەرچناری شاری کەرکوک، روبەڕوبوونەوە لەنێوان پۆلیسی رەحیماوا و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێکی bmw روویدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە plus4ی راگەیاند: مەفرەزەیەکی پۆلیسی رەحیماوا بۆ جێبەجێکردنی فەرمانێکی دادگا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک چوونەتە گەڕەکی سەرچنار، بەڵام داواکراوەکەو برایەکی بەچەک رووبەڕووی مەفرەزەکەیان بوونەتەوەو تەقەیان لێکردوون.
وتیشی: داواکراوەکە خۆی دوو فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووەو ئێستا دادوەر فەرمانێکی تری بۆ دەرکردووەو هەڵاتووە، براکەشی بەتۆمەتی هەڕەشەکردن بەچەک و روبەڕوبوونەوەی پۆلیس دەستگیرکراوە.