کۆماندۆ
plus4
پێش 3 مانگ

فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان رونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە:

لەرونکردنەوەکەدا دەڵێت: پێناو سەروەربوونی یاسا "كوڕانی كۆماندۆی كوردستان" تۆمەتباری كوشتنی مێرد منداڵەكەی شەوی ڕابردووی گەرەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ڕاپەرین كرد.

کۆماندۆ: تۆمەتبار (فەیزوڵا فەتحوڵا محێدین) پێشمەرگە لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، كە تۆمەتبارە بە كوشتنی مێرد منداڵ (شا ڕەوەندە بابا عەلی) لە گەڕەكی ڕاپەرین، لە پێناو سەروەر بوونی یاسا و لەسەر فەرمانی راستەوخۆی (دیار عومەر وەلی) فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، رادەستی بنكەی پۆلیسی ڕاپەرین كرا .

 کۆماندۆ: پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری (شا ڕەوەندە بابا عەلی) دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین ئەو مێرد منداڵە، كە لە سەرەتاكانی تەمەنیدا بوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووی و ئارامی بەدڵی باوك و دایك و خانەوادە بەڕێزەكەی ببەخشێت .

کۆماندۆ: دڵینایی دەدەینە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، بەردەوامین لە پاراستنی خاك و خزمەتكردنی خەڵك و پارێزگاریكردن لە سەروەر بوونی یاسا و هەرگیز كوڕانی كۆماندۆی كوردستان لە خزمەتكردن بە گەل و نیشتمان ڕاناوەستێت.

کۆماندۆ: ئاغاكانی (دەركراوەكان) ی نێو حزبی شەهیدان لە ڕێگەی پەیج و میدیا بەكرێ گیراوەكانیانەوە چاویان بە سەركەوتنەكانی كۆماندۆی كورستان هەڵنایە، هەر ڕۆژە و تۆمەتێك دەبەخشنەوە، بیریان چووە لە 8ی تەمموزدا ئاغاكانیان لەپێناو سەروەربوونی یاسا دەركران، بۆیە دەبێت لەداهاتووشدا باجی تۆمەت بەخشینەوەش بدەن و داهاتوو ئەوە دەسەلمێنێت .