شارەوانی کەرکوک
plus4
پێش 4 مانگ

ئەمڕۆ ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک لەگەڵ لێپرسراوی کەرتەکانی شارەوانی کۆبووەو تێیدا پلانێکی نوێی کارکردن تاووتوێ کراوە

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکوک ئاشکریکردووە ، بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک داوای لە لێپرسراوی کەرتەکان کردووە هەوڵەکانیان چڕتربکەن و سەردانی مەیدانی بکەن بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی بەردەم هاووڵاتیان و وەڵامدانەوەی خێرای هەموو سکاڵاکان و بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی ئەو کارانەی پێیان سپێردراوە.

هەر لەکۆبونەوەکەدا بەڕێوەبەری شارەوانی باسی لەوەکردووە، کە پلانێک هەیە بۆ پەرەپێدانی کارەکان و باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەک کە هەموو پێداویستییەکان دابین بکات.