بنزيني
plus4
پێش ٢ مانگ

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: لەماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا فرۆش لەڕێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە بەربەستی 2 ترلیۆن دیناری تێپەڕاند.

 

حسێن تاڵب بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دووپاتیکردەوە: لەسەرەتای دەستپێکردنی پرۆژەی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەنێو کارەکانی کۆمپانیاکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

 

وتیشی: فرۆشی کۆمپانیاکە کە خۆی لە بەنزین و سەرجەم بەرهەمە نەوتییەکان دەبینێتەوە، لەڕێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتە دوو تریلیۆن 110 ملیارو 901 ملیۆن و 839 هەزارو 933 دینار، بەو پێیەش، فرۆش بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.