دیلان غەفور
plus4
پێش 4 مانگ

بەپێی نوسراوێک کە واژووی سێ پەرلەمانتارەکەی کەرکوکی یەکێتیی نشتیمانی کوردستان و پەرلەمانتارێکی مەسیحی لەسەرە، داوا لەسەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن راکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک رەوانەی خانەنشینی بکات.

لەنوسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بە یاسای خانەنشینی و بڕیاری ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ ساڵی 2021 پێویستە راکان جبوری رەوانەی خانەنشینی بکرێت بەو پێیەی تەمەنی 60 ساڵی تێپەڕاندووە.

لەو بارەیەوە دیلان غەفور پەرمانتاری یەکێتیی بە plus4ی راگەیاند: سەرەڕای ئەوەی بەپێی یاسا دەبێت راکان جبوری خانەنشین بێت بەڵام بەردەوامە لەکارەکەی کە ئەمە پێچەوانەی یاسایە.

وتیشی، ئەو جیاکاریەی لەبڕگەی یەکەمی ماددەی 2ی یاسای خانەنشینی هەیە راکان جبوری ناگرێتەوە بەو پێیەی ناوبراو وەک پارێزگار هەلبژێردراو نییە، بەڵکو ساڵی 2005 لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە وەک جێگری پارێزگار هەڵبژێردراوە و ئەنجومەکەش هەڵوەشاوەتەوەو ئەویش بەوەکالەت پارێزگارە.. بۆیە هیچ بیانویەک بۆ مانەوەی لەچوارچێوەی یاسادا نییە.

پێشتر ئاژانسی هەواڵی plus4 لەراپۆرتێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە 1ی تەمووزی ئەمساڵ راکان جبوری تەمەنی خانەنشینی تێدەپەڕێنێت و کەرکوکی بەرەو بەغدا بەجێهێشتووە تاوەکو بیانویەکی یاسایی بۆ بدۆزرێتەوە تاوەکو لەپۆستەکەی بمێنێتەوە.