هەژاری
plus4
پێش 11 مانگ

بەپێی ئاماری سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند: 25% عێراقییەكان لەژێر هێڵی هەژارییەوەن و مەترسیش لەبەرزبوونەوەی ئەو ڕێژەیە دەکرێت.

لەئامارەکەدا هاتووە: ڕێژەی هەژاری لە عێراق بەپێی داهاتی ڕۆژانەی خێزان دەپێورێت، نزمترین ئاستی داهاتی ئەو ڕێژەیەی دانیشتووانیش کە لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین، تەنها  دۆلارە لە ڕۆژێكدا.

حازم ڕدێنی جێگری سەرۆكی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراق لەبەیاننامەیەكدا ئاشکرایکرد: پرسی هەژاری و كەمیی دەرفەتی كار لەكەرتی تایبەت، کرفتی گەورەی عێراقییەکانە.

وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش ئەو ڕێژەیە پشتڕاستدەکاتەوەو دەڵێت: نزیكەی (10) ملیۆن هاووڵاتیی عێراقی لەژێر هێڵی هەژارییەوە ژیان دەگوزەرێنن کە دەکاتە (25%)ی دانیشتوانی وڵاتەکە.

بەرنامەی خۆراكی جیهانیش ئاشکرایدەکات کە دوو ملیۆن و چوارسەد هەزار هاووڵاتیی عێراقی پێویستیی زۆریان بەخۆراكە.