پەروەردە
plus4
پێش 4 مانگ

بەشێوەیەکی فەرمی، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە پۆلە ناکۆتاکان پەسەندکرد.

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە، قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی و پۆلە ناکۆتاکانی قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی، سوودمەند دەبن لە 5 نمرەی تر.

بەپێی ئەو بڕیارە نوێیە، 5 نمرەی تر دەخرێتە سەر نمرەکانی بڕیارەکەی پێشوو، واتا لەئێستا وێڕای 5 نمرەی بڕیار (قرار)، 5 نمرەی تر بۆ ئەو پۆلە ناکۆتایانە زیادکراو بوون بە 10 نمرەو دەخرێتە سەر کۆنمرەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی قوتابیان و خوێندکارانی ئەو قۆناغانە.