ام اللول
plus4
پێش 4 مانگ

دادگای پێداچونەوەی عێراق بڕیاری تاوانبارکردن و سزای زیندانیکردنی خانمە بلۆگەر (ام اللول)ی هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا جارێکیتر دادگایی بکرێتەوە.

دادگای پیداچونەوە لەبڕیارەکەیدا دەڵێت: سزادانی ( هەدیل خالد عبد ) ناسراو بە ( ام اللول ) بە زیندانی هەتاهەتایی و پێبژاردنی 30 ملیۆن دینار، دروست نییەو پێچەوانەی بنەماکانی دادگایە.