رەیان کلدانی
plus4
پێش 4 مانگ

رەیان كلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیۆن لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: لەمەودوا مەرجمان ئەوەیە كە ئەو كەسانەی لەئیدارەی نوێی نەینەوا پۆست وەردەگرن، دانیشتووی هەولێرو دهۆك نەبن و ماڵشیان لەو شارانەدا نەبێت.

وتیشی، دەترسین پارتی بیانخاتە ژێر ركێفی خۆیەوە و لەبەرژەوەندی خۆی بەكاریان بهێنێت، چونكە گەیشتووینەتە قۆناغێكی ترسناك كە ئەویش دروستكردنی دۆسییەی تاوانكارییە بۆ بەرپرسانی عێراقی دانیشتووی هەولێر و دهۆك.

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، پارتی بڕێك ماددەی هــ.ــۆشبــ.ــەری خستووەتە نێو ئۆتۆمبێل كوڕی بەرپرسێكی عێراقییەوە لەبەغداوە و دۆسییەكی لەسەركردووەتەوەو بۆ جێبەجێكردنی بەرژەوەندییەكانی خۆیان هەڕەشەی لێدەكەن.