plus4
پێش 4 مانگ
عادل کەریم بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: سودانی بوودجەی پێویستی تەرخانکردووە بۆ کڕینی بڕی (1000) مێگاوات کارەبا لەوێستگەکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دابینکردنی کارەبای چەند ناوچەو پارێزگایەکی عێراق.
وتیشی: حکومەت خەرجیی پێویستی دابینکردووە بۆ وەزارەتی کارەبا، بۆ کڕینی ئامێرو کەرەستەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا، بۆ ئەو مەبەستەش سودانی بوودجەی پێویستی تەرخانکردووە بۆ کڕینی بڕی 1000 مێگاوات کارەبا لەوێستگەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دابینکردنی کارەبای پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەواو دیالە.
بڕیاریشە لەماوەی تەنها 10 ڕۆژدا، دوویەکەی وێستگەی کارەبای دووبز لەپارێزگای کەرکوک بکەوێتەکارو لەقۆناغی یەکەمدا هەردوو یەکەکە بڕی 700 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن.