plus4
پێش 4 مانگ
سۆران عومەر پەرلەمانتاری کورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد: حکومەتی عێراق تێبینیی لەسەر ناوی دەیان هەزار مووچەخۆری هەرێم هەیە.
سۆران عومەر: لەدوو ڕاپۆرتی پێشووی چاودێریی دارایی ئاشکرابووە کە 23 هەزار ناو جیاوازی هەیە لەنێوان وەزارەتەکانی پێشمەرگەو دارایی، واتا لیستەی وەزارەتی پێشمەرگە 23 هەزار ناوی زیاتری تێدایە.
سۆران عومەر: هەردوو چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم پێکەوە ئەم ڕاپۆرتەیان ئامادە کردووەو ئەم جیاوازییەیان بەدی کردووە.
سۆران عومەر: بەپێی ڕاپۆرتەکانی هەردوو چاودێریی هەرێم و بەغدا، 12 هەزار خانەنشینی لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێم، زیاترە لەو ژمارەیەی لە وەزارەتی داریی هەیە، ئەمە لەکاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتییەکە سەر بە وەزارەتی داراییە.
سۆران عومەر: لە لیستی وەزارەتی کارەبادا، 4 هەزار ناوی لە لیستەکەی وەزارەتی دارایی زیاترە.
سۆران عومەر: بە کۆی گشتی، حکومەتی عێراق تێبینیی لەسەر 67 هەزار ناوی لیستی سەرجەم وەزارەت و سەرۆکایەتی و دەستەکاندا هەیەو ناوی زۆری زیادەیان تێدایە، ئەوەش هۆکاری دواکەوتن و نەناردنی مووچەیە.