plus4
پێش 4 مانگ
تیمێكی پزیشكیی نەخۆشخانەی ئازادی كەركوك، ژیانی منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ رزگار دەكەن كە تووشی خوێنبەربون ببوو.
دكتۆر بەڵێن عومەر رەزا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی رایگەیاند: منداڵەكە تەمەنی چوار ساڵ بووە بەهۆی هەڵكێشانی دان و بونی گرێیەكی زكماكییەوە تووشی خوێنبەربون ( نەزیف ) ببوو.
وتیشی، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە، دەستبەجێ و بەشێوەیەكی خێرا تیمێكی پزیشكی پێكهێنرا و لەژێر كاریگەری سڕكردنی گشتیدا، نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووانەی بۆ ئەنجامدرا.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، منداڵەكە بەدۆخێكی تەندروستیی باشەوە نەخۆشخانەی بەرەو ماڵ بەجێهێشتووە.