plus4
پێش 4 مانگ
كامەران عەلی بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لەكەركوك لەچوارچێوەی چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ plus4 رایگەیاند: بڕیارە بەم نزیكانە تیمەكانی ( هەژماری من ) بێنە كەركوك و پرۆسەی بەبانكیكردنی موچەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی دەستپێبكات.
وتیشی، لەهاتنی تیمەكانی ( هەژماری من ) ئاگاداركراینەتەوە و شوێن و رێگەمان بۆ ئامادەكردوون، لیستی ناوی مامۆستاكان و (جی.پی.ئێسی) قوتابخانەكانشیان تەواوكردووە.
بەڕێوبەری خوێندنی كوردی، بەبانكیكردنی موچەی مامۆستایان بە هەنگاوێكی گرنگ دەزانێت بەو پێیەی لەرابردوودا مامۆستایان بۆ وەرگرتنی موچەكانیان ناچاربونە بچنە چەمچەماڵ و چەند جارێكیش تووشی روداوی هاتووچۆ بونە و موچەكانشیان دزراوە.
لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە، بەهۆكاری ئەمنی موچەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی رەوانەی كەركوك نەكراوە، بەڵكو رەوانەی چەمچەماڵ كراوە، مامۆستایان لەبانكی چەرموو موچەكانیان وەرگرتووە.