plus4
پێش 4 مانگ
بەڕیوبەری خوێندنی کوردی بە ئاژانسی plus4ی وت: لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەهەماهەنگی وگفتوگۆی چڕداین بۆ بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی هەرێم لەکەرکوک پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن.
وتیشی، وەزارەت بۆ ئەو مەبەستە بەڵێنی پێداون کە هەزارو 100 مامۆستاو وانەبێژی هەرێم لەکەرکوک بکرێنە گرێبەست.
سەبارەت بەهەژمارکردنی بڕوانامەی دەرچووانی کۆلێژی مەفتوحەو قەڵەم لەسەر میلاکاتی هەرێم، کامەران عەلی رونیکردەوە، لەسەر داوای وەزارەت لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا نوسراومان بۆ ئەو مەبەستە کردووە و بەم نزیکانە ئەو بڕوانامانە هەژمار دەکرێن کەچەند ساڵێکە گرفتی بۆ دروست بووە.