plus4
پێش ٢ ساڵ
پۆلیسی كەركوك هاولاتیان ئاگاداردەكاتەوە و دەڵێت، هەموو ئەو كەسانەی زیادەڕۆیی كردووەتە سەر رێگە گشتیەكان و شۆستەو شەقامەكان مۆڵەتی 72 كاتژمێریان هەیە بۆ لابردنی زیادەڕۆیەكان.
دەشڵێت: بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەی لابردنی زیادەڕۆییەكان دەستدەكرێت بە لابردنی زیادەڕۆیەكان و جارێكیتر لەكەس قبوڵ ناكرێت شۆستە و شەقامەكان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاربهێنێت و سیمای شارەكە ناشرین بكات.
هەر لەو راگەیاندراوەدا، پۆلیسی كەركوك ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، هەڵمەتەكە هەموو ئەو كەسانەش دەگرێتەوە لەترافیكەكانی هاتووچۆ سەرقاڵی سواڵكردن و شت فرۆشتنن.
پۆلیسی كەركوك ئەوەش دەخاتەڕوو، هەموو رێگا داخراوەكان دەكاتەوە و پیلانێكی ئەمنی نوێش لەپارێزگاكە دەگرێتەبەر.
بیانوی پۆلیسی كەركوك بۆ لابردنی زیادەڕۆیەكانی سەر شۆستە وشەقامەكان ( میوەو سەوزە فرۆشان )كردنەوەی رێگا گشتیەكان و فراوانكردنی شەقامەكانە كە بەهۆی ئەو زیادەڕۆیانەوە ئاستەنگی لەبەردەم هاتووچۆی هاوڵاتیان دروستكردووە.