روداوی هاتوچۆ
plus4
پێش 4 مانگ

شەوی ڕابردوو گەنجێکی دانیشتووی شاری کەرکوک لەئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی سلێمانی - پێنجوێن ڕوویداوەو بەهۆیەوە گەنجەکە بەبرینداری دەگەیەندرێتە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

گەنجەکە ناوی (فەرمات سالار عەبدوڵڵا)یەو لەنێو دانیشتووی گەڕەکی ئیسکانی شاری کەرکوکەو کەسێکی خۆشەویست و جێ متمانەی دانیشتوانی گەڕەکەکەیە.