دلان غفور
plus4
پێش 4 مانگ

پەرلەمانتارێكی یەكێتی، سەرپێچییەكانی ئیدارەی بەوەكالەتی ئێستای كەركوك و نیگەرانییەكانی كورد دەگەیەنێتە بەغداو دەڵێت: لەدادگەی فیدراڵی سكاڵا تۆماردەكەم.

دیلان غەفور سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە plus4ی ڕاگەیاند: ئیدارەی بەوەكالەتی كەركوك لەئەنجامدانی پرۆژەو خزمەتگوزاریدا جیاوازی دەكات و زیاتر خزمەتی باشووری پارێزگاكە دەكات كە زێدی خۆیەتی.

وتیشی: ئەوەی ئێستا لەكەركوك دەگوزەرێت، لەسەردەمی سەدام حسێنیشدا ڕووینەداوە، هیچ پۆستێكی سەرەكی و گرنگی پارێزگاكە لەدەستی كورددا نییە، پارێزگارو سێ قائیمقام و فەرماندەی پۆلیس هەمووی لەدەستی عەرەب و توركماندایە.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ڕوونیكردەوە كە تەواوی نیگەرانییەكانی بەسەرۆكی دەستەی باڵای هەماهەنگیی نێوان پارێزگاكان گەیاندووەو لەدادگەی باڵای فیدراڵیش بەفەرمی سكاڵا تۆماردەكات، چونكە جیاوازیكردن لەئەنجامدانی پرۆژەو فەرامۆشكردنی پێكهاتەیەكی سەرەكی شارەكە كە بەسەرژمێری و دەنگدانیش زۆرینەیە، تەواو پێچەوانەی دەستوورو بنەماكانی شەراكەتە.