plus4
پێش 4 مانگ
کۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای باکوور، ناساندنی یەکەی دووەمی بۆ نێو وێستگەی نوێی کارەبای دووبزو بەستنەوەی بەسیستمی تۆڕی کارەبای نیشتمانی لەپارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کۆمپانیاکە، ستافی ئەندازیاری و تەکنیکی پرۆژەی وێستگەی غازی دووبزو کادیرانی کۆمپانیای خزمەتگوزاری کارەبایی (سەدا ئەلنەجوم) کەجێبەجێکاری پرۆژەکەیە، توانییان بە بەرهەمێک یەکەی دووەمی بەرهەمهێنان بخەنە کار کە توانای بەرهەمهێنانی 120 مێگاوات کارەبای هەیە.
تۆڕەکە بە سیستمی کارەبای نیشتمانی دەبەسترێتەوە لەپێناو بەرزکردنەوەی توانای زیاتری بەرهەمهێنانی کارەبا لەیەکەکەوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت: کارەکان بەردەوامن بۆ تەواوکردنی سەرجەم کارەکانی پرۆژەکەو بەکاربردنی یەکەى یەکەم بۆ خستنەگەڕو گەیشتن بەکۆی توانای کە توانای پێدانی 320 مێگاوات کارەبای هەیەو بەمەش ڕەوشی کارەبا لەپارێزگای کەرکوک باشتر دەبێت.
دوای تەواوکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان بۆ یەکەی دووەم، کار بۆ خستنەگەڕی یەکەی یەکەم دەکرێت کە توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 160 مێگاوات کارەبای هەیەو بەتەواوکردنی کۆی پرۆژەکە، بەرهەمهێنانی تەواو تیایدا دەگاتە 320 مێگاوات.