موچە
plus4
پێش 4 مانگ

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، ھۆکاری نەناردنی مووچەی ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم ئاشکرادەکات و لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند: بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم، چاوەڕوانی چارەسەرکردنی کێشەکان یا بڕیارێکی سوودانین.

تەیف سامی دەڵێت: بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێم دراوە، لیستی مووچەی ھێزە ئەمنییەکانیش ھەندێک کێشەی تێدایەو بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان چاوەڕوانی چارەسەرکردنی کێشەکان، یا بڕیاری سودانییە.

وەزارەتی دارایی عێراق جەختدەکاتەوە لەوەی ناڕوونی لەلیستەکاندا هەن، دەبێت هەرێم ئەو کێشانە چارەسەربکات بۆ ئەوەی بێ کێشە مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم ڕەوانە بکەین.

پەرلەمانتارێکی کوردیش لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دڵنیاییدا لەوەی لەچەند ڕۆژی داهاتوودا هێزە ئەمنییەکان دوو مووچەیان بەیەکەوە پێدەدرێت.