plus4
پێش 4 مانگ
بۆ جاری دووەم محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی وەزیرانی عێراق لەدادگەی فیدراڵی سكاڵایەك دژی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمار دەكات و داوا دەكات ئەو دێڕەی لە مادەی 71ی یاسای بودجەدا دانراوە و باس لەكۆتایی بە بەڕێوەبردنی بەوەكالەتی پۆستەكان دەكات لاببرێت.
جاسم خەفاجی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: بەپێی یاسای بودجە، دەبوو لە 30ی تشرینی دووەمی 2023 كۆتایی بەهەموو ئەو پۆستانە بهێنرایە كە بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێت، بەڵام سەرۆك وەزیران ئەو بڕگەی جێبەجێنەكردووە.
وتیشی، سودانی سكاڵایەكی لەدادگەی فیدراڵی بۆ راگرتنی ئەو بڕگەیە تۆماركردووە بەڵام دادگە رەتیكردووەتەوە، ئێستا جارێكیتر سكاڵای تۆماركردووەتەوە و دەیەوێت كار بەو بڕگەیە نەكرێت.
زۆربەی پۆستە ئیداری و ئەمنییەكانی كەركوك بەوەكالەت بەڕێوەدەبرێن بەپارێزگارەكەشێوە، بەپێی بڕگەكەی یاسای بودجەش بێت دەبوو لەكۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو كۆتایی پێبهێنرێت بەڵام سەرۆك وەزیرانی بڕگەكە جێبەجێ ناكات.