ئەنجومەنی نەینەوا
plus4
پێش 4 مانگ

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا گۆڕانکاری لە پۆستی سەرۆکی یەکە ئیدارییەکانی لە قەزاو ناحییەکانی سەر بەپارێزگاکە کرد.

لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆدا پارتى پۆستی چوار قائیمقامیەت و حەوت ناحیەی لەدەستدا کە بریتین لەقەزاکانی شنگال و مخمور و تلكێف و حەمدانيه و هەروەها ناحيیەكانى سنونى و زمار و وانكێ و بعشیقە و برتەڵەو نەمرود و قراج.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ گۆڕینی سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان بەپێشێلکاری یاسا لەقەڵەمداوەو دەڵێت و ئەندامێتی خۆیان لە ئەنجومەنەکە دەکشێنینەوە.

هاوکات یەكێتی لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆدا سێ پۆستی نوێی لە پارێزگای نەینەوا وەرگرت

غازی فایسەڵ کارگێڕی مەڵبەندی مەخموری یەکێتی بە ئاژانسی هەواڵی plus4ی راگەیاند، هەریەک لە سەردار سیامەند پۆستی قائیمقامی قەزای مەخموری وەرگرتووەو داوود جوندی کرا بە بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ وهەروەها یاسر شێخ عەسافیش بووە بەڕێوەبەری ناحیەی وانكێ. کە هەسێکیان لەسەر پشکی یەکێتین .