plus4
berî 1 saet
ئەمڕۆسێشەممە محەممەد مەومەنی وەزیری پەیوەندییەکانی ئوردن رایگەیاند: لە هێرشە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەیدا بۆ سەر باشووری سووریا لە رۆژی دووشەممە زیاتر لە ٢٠ چەکداری رێکخراوی داعش کوژراون.
راشیگەیاند کە هێرشەکان وەک وەڵامێک بوون بۆ هێرشەکەی سەر کەنیسەیەک لە پارێزگەی کەرەک لە باشووری ئوردن و ئاماژەی بەوەش کردبوو کە هەر سێ هێرشبەرە ئوردنییەکە پەیوەندییان بەو گرووپانەوە هەبووە کە لە سووریا کراونەتە ئامانج.




