plus4
پێش 4 مانگ
کەمێک بەر لەئێستا، ئۆتۆمبێلێک لەنزیک پرۆژەی نیشتەجێبوونی (میران سیتی) لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی گڕی گرت.
سەرچاوەیەک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئۆتۆمبێلەکە لەڕێگەی بۆمبێکی لکێندراوەوە کراوەتە ئامانج، بەڵام سەرچاوەیەک بە plus4ی ڕاگەیاند: ئۆتۆمبێلەکە لەڕێگەی درۆنەوە پێکراوەو دوو سەرنشینی ئەو ئۆتۆمبێلە کە ئەندامی تەڤگەری ئازادی بوون، برینداربوونە.
سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند: لەلایەن تیمەکانمانەوە دوو برینداری ڕووداوەکە گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شارو دۆخی تەندروستییان جێگیر نییە.