plus4
berî 3 salan
فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاکی لە کاتی پێداچونەوە بە چەند گرێبەستێکی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکوک توانیوێتی پێشێلکاریەک ئاشکرا بکات لە یەکێک لەو گرێبەستانە کە تایبەتە بە کرێدانی باخچەی گەشتیاری ژمارە ١، ٢ لە باشوری کەرکوک بە بڕی ساڵانەی "٢٢٤،٣٧٥،٠٠٠" دینار عێراقی.
لە کاتی پشکنین دەرکەوتوە کە ئەو وەبەرهێنەرەی باخچەکانی بە کرێگرتوە توانیوێتی باخچەکە لە بەرژەوەندی خۆی بە باشی بەکاربێنێ بێ ئەوەی بڕی پارەی گرێبەستەکان بدات بە شارەوانی کەرکوک کە مەزندە دەکرێت بە ملیارێک دینار عێراقی ،لە گەڵ ئەوەشی چەند جارێک شارەوانی کەرکوک وەبەرهێنەرەکەی ئاگادرکردۆتەوە لەو بڕە پارەیەی کە پێویستە بیدات بە شارەوانی .
پاش ئەوەی مەلەفەکەی رەوانەی دادوەری تایبەت بە دەست پاکی کرا ،بڕیاردرا وەبەرهێنەرەکە بە کەفالەتی پێنج ملیۆن دیناری عێراقی ئازاد بکرێت بە پشت بەستن بە مادەی "٣٣٤ یاسای سزادانی عێراقی





