plus4
پێش 4 مانگ
عەلا لهێبی؛ ئەو وەبەرهێنەرە عەرەبەی دەیەوێت بەشێک لەدووکانەکانی بازاڕی شۆرجە بڕووخێنێت: رەزامەندی و واژۆی وەزیری شارەوانییەکانم وەرگرتووەو مۆڵەتی رووخاندنی دووکانەکانم هەیە.
وتیشی: شوێنی ئەو دووکانانە دەکەمە باڵەخانەی نیشتەجێبون و چەندین دووکان.
لهێبی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دووکاندارانی ئێستای نێو بازاڕەکە گرێبەستەکانیان تەواو بووەو زیادەڕۆییان کردووە کە چۆڵی ناکەن.
دووکانەکانیش بریتین لەچایخانەکەی مام مەجیدو دووکانەکانی پشتی کە 10 مەتر لەپەیکەرەکەی مامەڕیشەوە دوورە کە لەساڵانی رابردوودا سێ جار ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم ئەو ژمارە دووکانە تەقێندراوەتەوە.
لەئێستاشدا وەزارەتی شارەوانییەکان، شوێنی دووکانەکانی بە (موساتەحە) داوەتە کەسێک کە وەبەرهێنەرێکی عەرەبی دەرەوەی کەرکوکەو فەرمانی وەزاریشی بۆ دەرکردووە.
شارەوانیی کەرکوکیش گرێبەستەکانیان نوێ ناکاتەوەو مۆڵەتی 48 کاتژمێری پێداون تا چۆڵی بکەن، چوونکە دەیڕوخێنێت و رادەستی وەبەرهێنەرەکەی دەکات.