سەعدی پیرە
plus4
پێش 4 مانگ

سەعدى ئەحمەد پیرە وتەبێژى یەکێتىی نیشتمانیى کوردستان سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاراستەی یەکێتی دەکرێن سەبارەت بەسووتاندنی بازاڕەکانی کەرکوک و هەولێرو دهۆک هاتەدەنگ و لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هەموو شتێکی ئاشکراکرد.

سەعدی پیرە: ئەو کەسەى گوایا سەر بە دژە تیرۆرى سلێمانییە، پێشتر لێى ئاگادارکراوینەتەوەو ئەو کەسە دەرکراوەو هەموو ئیمتیازاتێکی لێوەرگیراوەتەوە.

سەعدی پیرە: ئەو کەسە دواى ئەوەى دانى بەتاوانەکەیدا ناوە، هاوکاریى هێزە ئەمنییەکانى عێراقى کردووە تاسەرجەم ئەو کەسانەى تێوەگلاون لەئاگرکەوتنەوەکان دەستگیربکرێن.

سەعدى پیرە: ئەو کەسە خۆى دانى بەوەدا ناوە بەهەشت وەرەقە ئەو کارەى کردووە، بەڵام هیچ پەیوەندیی بە دژەتیرۆرو یەکێتییەوە نەماوە ئەوکاتەى ئەو کارەى کردووە.

سەعدی پیرە: ئێمە پێشتر ئیدانەی ئاگرکەوتنەوەکانمان کردووە.

 سەعدی پیرە: تۆمەتبارکردنی یەکێتی بەهەبوونی دەست لەسووتاندنی ئەو بازاڕانە لەئێستادا، بەشێکە لەبانگەشەی هەڵبژاردن.

سەعدی پیرە: وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەهیچ جۆرێک ناوی یەکێتی نەهێناوە.

سەعدی پیرە: بەڕێوبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، وەک بانگەشەی هەڵبژاردن ناوی دژەتیرۆرو هێزەکانی ٧٠ی هێناوە.

سەعدی پیرە: پێویست ناکات کەس دەستە چەورەکەی بە یەکێتی بسڕێت.

سەعدی پیرە: لەکۆنفرانسە ناوخۆییەکانی پارتییەوە دیارە سیناریۆ بۆ تێکدانی هەڵبژاردن دروستدەکرێت.

سەعدی پیرە: پەیوەندییەکانی سلێمانی و تورکیا قوربانی ڕاپۆرتە ناڕاستەکانن.

سەعدی پیرە: ئەوەی میدیاکانی پارتی دەیکەن، ئیعلانی شەڕی ناوخۆیە.

سەعدی پیرە: پارتی لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی وەزعی شڕەو جارێ لەناوخۆی خۆی خەریکی شەڕکردنە.

سەعدی پیرە: پارتی کێشەی لەگەڵ یەکێتی نییە، بەڵام لەهەڵبژاردن دەترسێت.