opoip
plus4
پێش 4 مانگ

 

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا میقداد میری، ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی سێ کەسی  بە تۆمەتی سوتاندنی بازاڕە میلییەکان لەکەرکوک و هەولێرو دهۆک راگەیاند و دەڵێت هەرسێ  تۆمەتبارەکە سەر بە رێکخستنەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە ـ ن.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە کۆتایی ساڵی 2023 و سەرەتای ساڵی 2024 ئاگر لەبازاڕەکانی كەركوك و هەولێرو دهۆک کەوتەوە، ئەمانە ئاماژەیەک بوون بوونی تۆڕێکی ترسناک لە پشت ئەو بابەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو ، هەرسێ دەستگیراوەکە دانیان بەوەداناوە سەر بە پەکەکەن و کاریان بۆ ئەو حزبەکردووە.