پەرلەمانی عێڕاق
plus4
پێش 4 مانگ

محەمەد نەسیر سەعدون کاندیدی هاوپەیمانی پێشکەوتنی نیشتیمانی لەکەرکوک، سکاڵای لەدادگای فیدڕاڵی تۆمارکردووە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و داوای لێیدەکات ئەندامێتی پەرلەمانتار ساهرە عەبدوڵا غەرب کە پەرلەمانتارە لە پشکی کەرکوک سەر بەهەمان هاوپەیمانێتییە هەڵبوەشێندرێتەوە و خۆی وەکو ئەوەی زۆرترین دەنگی ئەندامە دەرنەچووەکانی بەدەست هێناوە جێگاکەی پڕبکاتەوە.

لەسکاڵاکەدا کە بڕیارە رۆژی 14ی مانگی داهاتوو دانیشتنی دادگا سەبارەت بەو پرسە بەڕێوەبچێت ، محەمەد نەسیر سەعدون ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە ئەو پەرلەمانتارە لەجێی کاندید مەحەمەد تمیم سەرکەوتووە لەکاتێکدا دەبوایە خۆی وەکو نەسیر سەعدون جێگاکەی پڕبکاتەوە.