plus4
پێش 4 مانگ
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئاماری ژمارەی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە لەماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا هاوسەرگیرییان کردووە.
بەپێی ئامارەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، تەنها لەماوەی سێ مانگی یەکەمی سەرەتای ئەمساڵدا، لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق، زیاتر لە 61 هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراون.
هەر بەپێی وردەکاریی ئامارەکە، لەکۆی ئەو ژمارەیەدا، 1900 کەس لەو کەسانەی هاوسەرگیرییان کردووە، هاوسەرگیریی دووەمیان بووەو پێشتر هاوسەری تریان هەبووە.