خالد شوانی
plus4
پێش 4 مانگ

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لەمیانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانێ ڕاگەیاندن ڕوونیکردەوە کە پرسی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بەپێی ڕێککەوتن و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و حکومەت کێشەی یاسایی یا سیاسی نییە، بەڵکو بابەتەکە پەیوەندیی بە وردبینیکردنی لیستەکانەوە هەیە.

وتیشی: ئەو کێشانە قابیلی چارەسەرکردنن و دووپاتیشیدەکەمەوە کە بابەتەکە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر بەڕێگەی چارەسەری خۆیدا دەڕوات.

خالید شوانی ڕاشیگەیاند: دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و عێراق وردبینی بۆ لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەن و لەمەولا بەشێوەیەکی ئاسایی مووچەی فەرمانبەران دەگاتە هەرێم.

وەزیری دادی عێراق جەختیشیکردەوە کەهەندێک کێشەو تێبینی سەبارەت بە ناوەکان و لیستی ناوەکانن و وردبینیکردن لەڕێگەی کۆدەوە هەن، ئەوانەش قابیلی چارەسەرکردنن و لێکتێگەیشتنی بنچینەییش هەیە لەسەر ئەوەی بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش ڕەوانەی هەرێم بکات.

دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێم لەڕۆژس 9ی حوزەیرانەوە دەستیپێکرد، بەڵام تائێستا بەغدا مووچەی ئەو مانگەی هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە.