تاپۆکردن
plus4
پێش 4 مانگ

شارەوانی كەركوك دەستی كردووە بەقۆناغی دووەمی تاپۆكردنی خانووە زیادەرۆكان.

ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی plus4ی راگەیاند، 90 هەزار مامەڵەی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان رادەستی لیژنەكانی شارەوانی كەركوك كراوە.

وتیشی ، لەرێی تیمەكانی شارەوانییەوە سەردانی گەڕەكە جیاجیاكان دەكرێت و لەو چوارچێوەیەدا چەند خانوویەك دەستنیشان دەكرێـت بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لەراستی و دروستی ئەو زانیاریانەی خاوەن خانوو پێشكەشی كردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو ، بۆ لەمەودوا مامەڵەی خانووی دیكە وەرناگیرێت و تەنها پشت بەو 90 هەزار مامەڵەیە دەبەسترێت و رێكارەكانیان بۆ ئەنجامدەدرێت.