plus4
پێش 4 مانگ
ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک بۆ یەکەم جار لەرێگەی plus4ـەوە رایگەیاند: رەزامەندی وەزیری شارەوانییەکانی عێراقمان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر کارمەندانی ئاسایش و پێشمەرگە وەرگرتووە.
وتیشی، لەئەمڕۆوە کارمەندانی ئاساییش و پێشمەرگە کە دانیشتووی کەرکوکن دەتوانن لە مەرجەعەکانی خۆیانەوە داوا بکەن نوسراو ئاراستەی شارەوانی پارێزگەکە بکرێت.
بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک میکانیزمەکانی دابەشکردنی زەوییەکەی خستەڕوو و رایگەیاند: کارمەندانی ئاسایش و پێشمەرگە هاوشێوەی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عێراق مافی وەرگرتنی زەویان هەیە و بەپێی خاڵ و ئیستیحقاق و بەرەچاوکردنی رێنماییەکان دابەشکردنی زەوی دەیانگرێتەوە.
چاوەڕوانبن.. ئەمڕۆ چاوپێکەوتنێکی بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک لە plus4 بڵاودەبێتەوە تێیدا زانیاری ورد لەسەر ئەم بابەتە و چەند دۆسییەکی تر دەخاتەڕوو.