ئارد
plus4
پێش ٢ ساڵ

محەمەد تۆفیق عەلاوی كەسایەتی سیاسی عێراقی بڵاویكردەوە، بەپێی راپۆرتە فەرمیەكانی حكومەت، 380 هەزار تۆن ئاردی عەمباركراو هەن لەكاتێكدا بەكارهێنانی مانگانەی عێراق بۆ ئارد 450 هەزار تۆنە بەو شێوەیەش، هەموو ئەو ئاردەی عەمباركراوە تەنها بەشی سێ هەفتەی داهاتوو دەكات.

 

بەوتەی عەلاوی، ئەنجامدانی گرێبەست بۆ كڕینی ئارد و جێبەجێكردنی لانی كەم دوو مانگ دەخایەنێت، ئەوەش قەیرانێكی نوێیە كە هەڕەشە لەسەر 30%ی هاوڵاتیان دروستدەكات و روبەڕوی برسێتیان دەكات.

 

محەمەد تۆفیق عەلاوی لەدوو خولی پێشوی پەرلەماندا پەرلەمانتار بوە و وەزیری پەیوەندیەكانی عێراقیش بوە.