راکان
plus4
پێش ساڵێک

لەدوای شانزەی ئۆکتۆبەرو لێکەوتەکانی ڕیفراندۆمەوە، بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کار لەسەر هێنانی عەرەب لەپارێزگاکانی ترەوە بۆ کەرکوک دەکرێت و تائێستاش ژمارەیەکی زۆری خێزانی عەرەب لەچەندین شارو پارێزگاو ناوچەی دوورە دەستەوە هێنراونەتە نێو کەرکوک.

بەڕادەیەک، تەنها لەسەردەمی بەعسدا توانرا ئەو جۆرە بەعەرەبکردن و تەعریبە لەنێوخۆی کەرکوک و پارێزگاکە بەگشتی ئەنجامبدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی plus4، تائێستا زیاتر لە ٦٨ هەزار عەرەب، لەپارێزگاکانی ترەوە هاوردەی کەرکوک کراون، بەمەبەستی زیاتر کردنی نفوزی عەرەب لەپارێزگای کەرکوک.

وەک لەم نووسراوەشدا دەردەکەوێت کە بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگرەو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (2019/3/15)، ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک، واژۆی لەسەر ناوی ژمارەیەک خێزانی عەرەبی هاوردەی چەند پارێزگایەک کردووە بۆ نێو کەرکوک، ئەمەش مشتێکە لەخەرواری ئەو هەوڵانەی بۆ زیادکردنی ژمارەو نفوزی عەرەب لەم پارێزگایە دەدرێن.