
plus4
پێش 10 مانگ
دوای راپۆرتێکی plus4 لەسەر خانەوادەیەک کە سێ کچی بەهۆی تووشبونیان بە چەند نەخۆشییەکی دەگمەن پێویستیان بەچارەسەر و هاوکاری گەورە هەبوو، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی بەدەم بانگەوازەکەە٣ هات و نەشتەرگەری بۆ کچە گەورەکەیان کرا.
لەیلا کچە گەورەی مام سابیرە و بەهۆی نەخۆشی لە سەمامەکانی سەری، ئاو لەلەشی کۆدەبێتەوەو لەکاتی راپۆرتەکەی plus4ـــدا هێندە پەرێشانبوو تەنانەت نەیدەتوانی قسە بکات.
دەستبەجێ دکتۆر بەڵێن عومەر رەزا تیمێکی لەباشترین پزیشکانی نەخۆشخانەی ئازادی پێکهێناو خۆیان سەردانیان کرد.
دوێنێ یەکشەممەوە لەنەخۆشخانەی ئازادی نەشتەرگەرییەکی قورس بۆ لەیلا کرا و لەئێستادا لەبەشی ئینعاشە.