
plus4
پێش 10 مانگ
کەمێک بەر لەئێستا، وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دامودەزگا ئەمنییەکان دابەشدەکرێت.
دەشڵێت: کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٣٤٤،٨٧٥،٢٢٩،٢٣٦) سێ سەدو چل و چوار ملیارو هەشت سەدو حەفتاو پێنج ملیۆن و دووسەدو بیست و نۆ هەزارو دووسەدو سی و شەش دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دامودەزگا ئەمنییەکان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ئاشکراشیکردووە کە هەر ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٦/١٠ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دامودەزگا ئەمنییەکان دەکرێت.