plus4
پێش ٢ ساڵ
دهستهی كهشناسی عێراق ریاگەیاند: ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی لەدوێنێوە شارەكانی گرتووەتەوە، بەرەو كۆتایی هاتن دەچێت و سبەی هەینی بەتەواوەتی كەشوهەوا پاكدەبێتەوە.
لەبەیاننامەیەكیشدا دەڵێت: هیچ گەردەلولێكی نوێ لەئاسمانی عێراق تۆمارنەكراوە.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردەوە، لەشەوی رابردووەوە بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە پێنج هەزار حاڵەتی تەنگەنەفەسی لەپارێزگاكان تۆماركراون و كەسێكیش گیانی لەدەستداوە.
لەكەركوكیش 76 حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆماركراوە.