plus4
پێش 5 مانگ
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت: ژمارەیەک گەڕەکی نێو شاری کەرکوک، بەهۆی بوونی کاری چاککردنەوە (صیانە) لەتۆڕی کارەبای نیشتمانی و گۆڕینی کێبڵی جۆری ٤ فیدەری، تا شەو کارەبای نیشتمانییان پێنادرێت.
ئەو گەڕەکانەش کە کارەبایان پێنادرێت بریتین لەگەڕەکەکانی (مامۆستایان، تەپە، بەرخوودان - بەرامبەر بازگەکەی عەرەفە، ماڵەکانی پشت کارگەی کۆلا نزیک لە بنکەی پۆلیسی ڕەحیم ئاوا، ماڵەکانی کۆمپانیا (شەریکە) لەگەڕەکی تەپە، بازاڕی زەیتونە، فولکەی ئیخوان).