پەروەردە
plus4
پێش 5 مانگ

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند: گەر خوێندکارانی پۆلی شەشی ئامادەیی لەتەواوی وانەکانیشیاندا نەتوانن دەربچن، ئەوا دەتوانن لەخولی دووەمی تاقیکردنەوەکان بەشداری بکەنەوە.

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی لەسەرانسەری عێراق جگە لەهەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

وەزارەتی پەروەردەی عێراقیش ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەبەشداریی ٦٥٠ هەزار خوێندکار کە دابەشکرابوون بەسەر ٤١٩٢ ناوەندی تاقیکردنەوەدا تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی شەشەمی ئامادەیی لەسەرانسەری عیراق (جگە لەهەرێمی کوردستان)

بەپێی ئاماری وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لەوەرزی خوێندنی ڕابردوودا، ٦٨٩ هەزار خوێندکار بەشداریی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەییان کردووە، بەمەش بەراورد بە وەرزی ڕابردووی تاقیکردنەوەکان، ٤٠ هەزار خوێندکار کەمیکردووە.

هەر لەوبارەیەوە وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند: گەر خوێندکارانی پۆلی شەشی ئامادەیی لەتەواوی وانەکانیشیاندا نەتوانن دەربچن، ئەوا دەتوانن لەخولی دووەمی تاقیکردنەوەکان بەشداری بکەنەوە.