plus4
پێش 5 مانگ
ڕێبوار تەها؛ سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی (کەرکوک هێزو ئیرادەمانە)، لەمیانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند: خەڵکانی زۆری بێگانە ڕوویان لەشاری کەرکوک کردووە.
ڕێبوار تەها وتیشی: دەستخۆشی لەهێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە بکەین بەگشتی، چوونکە کارەکانیان بەباشی ڕادەپەڕێنن و ڕووبەڕووی هەموو ئاڵنگاڕییەکان دەبنەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی (کەرکوک هێزو ئیرادەمانە) جەختی لەپێویستیی کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کردەوە تا کارەکانی خۆی ڕایی بکات کە دەسەڵاتی چاودێری و تەشریعی و لێپرسینەوەی هەیە، ئەویش بەهەر هۆکارێکی نێوخۆیی یا دەرەکی بێت، دوای نزیکەی شەش مانگ لەئەنجامدانی هەڵبژاردن، تائێستا ئەنجومەنەکە دەستبەکار نەبووە، خەڵکیش هۆشیار، دەزانن کێ هۆکارە لەوەی تائێستا ئەنجومەنەکە دەستبەکاربێت.
کاراکردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، پێویستیی خەڵکە، تا لێپرسینەوە لەتەواوی ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە بکات کە ئەرکی سەرشانی خۆیان جێبەجێ ناکەن، جا چ بەرپرسانی ئیداری بن یا خزمەتگوزاری و ئەمنی و سەربازی.