دەستەی عەرەبی
plus4
پێش 5 مانگ

لەبەیاننامەیەکدا دەستەی ڕای عەرەبی ئەوەی لێدوانەکانی ڕەتکردەوەو ڕایگەیاند: لێدوانە تەواو سیاسییانەکەی یەکێک لەپەرلەمانتارانی کەرکوک کە تیایدا پێکهاتەی عەرەبی تۆمەتبار دەکات بەتۆمەتی بەتاڵ و ناڕاست، قبوڵنەکراوە، ئەویش دوای شەهیدکردنی کارمەندێکی پۆلیس لەکەرکوک،

لەبەیاننامەکەدا دەستەکە ڕایگەیاندووە: ئەم نوێنەرە ڕادەی ئەو نادادپەروەرییەی لەبیرکردووە یاپشتگوێی خستووە کە لەسەردەمی تاریکیدا کاتێک کەرکوک لەدەرەوەی کۆنترۆڵی دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدا بوو، چ ستەمێک دەرحەق بەپێکهاتەی عەرەبی دەکرا.

دەشڵێت: ئەم لێدوانانەش، کەشی لێکتێگەیشتنەکان ئاڵۆزتردەکەن کە بۆ پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک هەنگاویان بۆ دەنرێت.

بەیاننامەی دەستەی ڕای عەرەبی، پاش ئەوە هات کە ئەرشەد ساڵحی پەرلەمانتاری تورکمان، لە لدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای شەهیدبوونی (ئەرکان عەلی) کارمەندی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند: کەرکوک بووەتە زبڵدانێک بەراورد پارێزگاکانی تر، ئیدارەی کەرکوکیشی بەکەمتەرخەم ناوبرد بەرامبەر بەدانیشتووانی پارێزگاکە