plus4
پێش 5 مانگ
پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی راگەیاند کە تەقەیان لەمەفرەزەکەی پۆلیسی فریاکەوتن کردو شەهیدو بریندارێکی لێکەوتەوە.
دەشڵێت، بەراوەدوونان و روبەڕوبونەوە دەستگیرکراون و یەکێکیان بریندارە.
پۆلیس وردەکاری روداوەکە دەخاتەڕوو و دەڵێت" کاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک دەبینێت سێ کەس سەرقاڶی دزینی دووکانێکن، دوای ئەوەی هەوڵی دەستگیرکردنیان دەدات، دزەکان تەقە دەکەن بەهۆیەوە (عەلی ئەرکان) کارمەندی مەفرەزەکەی پۆلیس شەهید دەبێت و کارمەندێکی دیکەش بریندار دەبێت.