یاسای نوێ
plus4
پێش 5 مانگ

بەتۆمەتی دەرکەوتن بەسەرخۆشی لە شوێنێکی گشتیدا ، دادگاکانی عێراق کەسێک دادگایی دەکەن.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی، لە شاری موسڵ دوای ئەوەی کەسێک گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی لەشوێنێکی گشتیدا بەسەرخۆشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە ، لەسەر فەرمانی دادکای لێکۆڵینەوەی نەینەوا ئەو کەسە کەناوی عەلی خالیدی -یە راگیراوەو دادگایی دەکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەئێستادا چاوەرێی بڕیاری دادگا دەکرێت بزانە چی سزایەک بەسەر ئەو کەسەدا دەسەپێنێت.