plus4
پێش 5 مانگ
راگری كۆلێژی زانست لەزانكۆی بەغدا بەفەرمانێكی كارگێڕی، هەموو بەشە زانستییەكانی كۆلێژەكەی ئاگادار دەكاتەوە كە رۆڵی ئەو كەسانەی هەڵگری ناونیشانی ( نوێنەر) هۆبەو بەش و قۆناغ و خوێندنی بەیانی و ئێواران دەكەن، هەڵبوەشێننەوەو لەرێگەی لیژنەیەكی بەشەكەوە چاودێری قۆناغەكان بكەن.
هۆكاری ئەو رێوشوێنەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی كە خوێندكارانی قۆناغی یەكەم بەپارە بەشداریانكردووە لە پرۆسەی راهێنانێكی دەرەكی و پارەكەیان دزراوە.