وتەبێژی حوکمەت
plus4
پێش 10 مانگ

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم، وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری تەواوی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگەیاند.

وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم لەمیانی ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد: بەر لەجەژنی قوربان، مووچەی مانگی پێنجی تەواوی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی دابەشدەکرێت.

ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کێشەی هێزە ئەمنییەکان لەچارەسەری کۆتاییەوە كێشه‌كه‌ نزیکەو لەمەولا هیچ بەربەستێک بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم نامێنێت.

پێشەوا هەورامانی بەکەناڵی کەی ئێن ئەی وت: بەر لەجەژنی قوربان هێزە ئەمنییەکان مووچەیەک وەردەگرن و هیچ مووچەیەکی هێزە ئەمنییەكان نافەوتێت، لەماوەیەکی کەمیشدا هەردوو مووچەی مانگەكانی نیسان و ئایار وەردەگرن، ئەمەش لەکاتێکدایە، پتر لە دوو مانگە هێزە ئەمنییەکانی هەرێم مووچەیان پێنەدراوە.