ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
دوای ئەوەی شێخ وەسفی عاسی پەرلەمانتارو سەرۆكی هاوپەیمانی عروبە لەمیانی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لەدوا هەڵبژاردندا كۆی دەنگی عەرەب لەدەنگی كورد زیاتر بووە، بەرپرسێكی یەكێتیی نشتیمانی كوردستان بە پشت بەستن بەئامارە فەرمییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەو هەڵەیە بۆ شێخ وەسفی راست دەكاتەوە.
شێرزاد سەمەد بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەدوا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوكدا، كۆی دەنگی كورد بەزیاتر لە 30 هەزار دەنگەوە پێش كۆی دەنگی عەرەب كەوتبوو.. كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
پارتی دیموكراتی كوردستان/ 52.278
مەشخەڵ ( یەكگرتوو + كۆمەڵ ) 6.879
نەوەی نوێ/ 25.910
سۆشیالست دیموكراتی كوردستان/ 397
- كۆی گشتی دەنگی كورد/ 243,113 ( دوو سەد و چل و سێ هەزارو سەدو سیازدە دەنگ )
- هاوپەیمانی عروبە ( وەسفی عاسی ) 47.919
- هاوپەیمانی قیادە ( محەمەد تەمیم ) 61.612
- حزبی سیقە/ 250
*كۆی گشتی دەنگی عەرەب/ 212.339 دەنگ ( دوو سەدو دوازدە هەزارو سێ سەدو سی و نۆ دەنگە.
كۆی گشتی دەنگی توركمانەكانیش 97.870 دەنگ بوو
* بەو شێوەیەش رێژەی دەنگی كورد لەكەركوك 42%، عەرەب 38% و توركمان 18% بوو
ئەگەر باسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكەین كە لەساڵی 2021 ئەنجامدرا، ئەوە كورد 160.370 بوو، عەرەب 120.672 دەنگ بوو.. واتا كورد 40 هەزار دەنگ لەپێش عەرەبەوە بوو.
ئەم ئەنجامانەش هەموو لەسایەی ئیدارەیەكی عەرەبی و دەسەڵات و هێزە ئەمنیی و سەربازییەكانی بەغدا بەدەستهاتووە كە خۆیان بە گەڕانەوەی دەسەڵات و سەپاندنی یاسای وەسف دەكەن، كوردیش لەهەردوو هەڵبژاردنەكەدا پەرتەوازە بوەوە و كەمترین رێژەی دەنگدەرانشی بەشداریان كردووە چونكە لەدوای روداوەكانی 2017وە، هاوڵاتیانی كورد توڕەو نیگەرانن.