ونبوون
plus4
پێش 5 مانگ

دوای سێ رۆژ لەچونە دەرەوەو بێ سەروشوێنبونی مێرمنداڵێكی كەركوك، ئەمڕۆ دەركەوت لەئاسایشی سلێمانی داڵدەدراوە.

حسێن سالار، كە ماڵیان لەگەڕەكی ( عەدەن )ی باشوری كەركوكە، دوای ئەوەی بەناوی چونە دەرەوە بۆ كاركردن، هیچ سۆراغێكی نەبوو، دەركەوت هەوڵیداوە بۆ سلێمانی گەشت بكات بەڵام بەهۆی ئەوەی ناسنامەی پێنەبوە و لەو تەمەنەدا بەتەنها بوە، لەبازگەی تاسلوجە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە داڵدەدراوە تاوەكو كەسوكاری ئاگاداربكرێتەوەو رادەستیان بكەن.

ماوەی سێ رۆژە هێزە ئەمنییەكانی كەركوك سەرقاڵی لێكۆڵینەوەو بەدواداچونن بۆ دۆزینەوەی ئەو مێرمنداڵە.