plus4
پێش 5 مانگ
محەمەد مەهدی بەیاتی سەرۆكی هاوپەیمانی كەركوكنا، لەبەیاننامەیەكدا داوا دەكات هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك دووباربكرێتەوە بەهۆی ئەوەی لایەنە سیاسییەكان لەبارەی پێكهێنانی ئیدارەی نوێوە گەیشتوون بە بنبەستی سیاسی.
بەیاتی ئاماژە بۆ ئەوەدەكات كە پەراوێزخستنی شیعە و دوورخستنەوەیان لەهاوكێشەی سیاسی كەركوك بوەتە هۆی دروستبونی قەیرانی سیاسی و شكستهێنانی لایەنەكان لەپێكهێنانی حكومەتی خۆجێی.
بەبڕوای ئەو بەرپرسەی شیعە، هەموو لایەنە سیاسییەكان متمانەی بەیەكتر نییە و هیچ لایەكیش سازش بۆ ئەوەی دیكە ناكات، تاكە چارەسەر دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەیە لەكەركوك.